بەڕێز باوکی (یەنار)ی ئازیز، تەواوی ئەندامانی خێزانە بەڕێزەکەتان

بە دڵێکی پڕ لە ئازار و خەمەوە ئەم نامەیەتان بۆ دەنووسین، تا لە دووتوێـیدا قووڵترین هاوخەمی و هاوسۆزی و پشتگیری خۆمانتان پێڕابگەیەنین لەم کات و ساتە سەختانەدا کە هەمومان پیا تێدەپەڕین بەهۆی لەدەستدانی کچەکەتان و هاوڕێی مەزن و ئازیزمان (یەنار).

یەناری ئازیزمان ڕۆیی و خەم و ئازارێکی قووڵی لە ناخماندا بەجێهێشت، بەڵام دڵنیاین کە ئەو جێگەی فەخر و شانازی ئێوەیە وەک بنەماڵەی ئەم ئینسانە میهرەبان و خۆشەویستە، ئەم ئینسانە خەباتکارە، ئەم ئینسانە ئازا و دڵ پڕ لە هیوا و ئومێدە کە ستونێکی بەرز و قەڵایەکی چەسپاو و سەربڵند بوو لە ڕێگای ئازادیی ژنان و بەدەستهێنانی ماف و یەکسانییان. هەروەها ئەو جێگەی شانازیـیە بۆ هەموو ئێمەی هاوڕێیانی ڕێگای خەبات و تێکۆشانی، کە بەوپەڕی دڵسۆزییەوە بۆ چەندین دەیە لەگەڵیدا بووین.

(یەنار) ڕابەرایەتی شۆڕشێکی دەکرد، شۆڕشێک کە بەهۆیەوە ئومێدی دەبەخشیە ملیۆنان ژن کە لە ئازایەتی ئەودا پەناگە و دەنگێکی کپنەکراویان دەبینیەوە. ئەو شوێنپەنجەیەکی وای بەجێهێشتووە کە هەرگیز بە تێپەڕینی کات کاڵ نابێتەوە، یادی ئەو دەبێتە ئیلهامبەخش بۆ هەر ژنێک کە خەون بە ئازادی و ئارامی و یەکسانییەوە دەبینێت، وە بۆ هەر مرۆڤێک کە لە پێناو جیهانێکی خاڵی لە هەموو جۆرە ستەم و چەوسانەوەیەک خەبات دەکا. یەنار، ئەم تێکۆشەرە چاونەترسە، هەڵگری بیر و باوەڕی پرەنسیپەکانی ڕزگاریی ئینسان و بنیاتنانی جیهانێک کە ئازادی و یەکسانی و خۆشگوزەرانی باڵی بەسەردا کێشابێ، و بەوپەڕی فیداکاری و لەخۆبردویەوە ڕێگای خەباتی گرتەبەر بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجە مەزنە.

ئێمە ئەمڕۆ لەگەڵتان دەوەستین بۆ دەربڕینی دڵسۆزانەترین هاوخەمی و هاودەردی خۆمان، وە بۆ ئەوەی پێداگرینەوە کە یادی هاوڕێی سەرکردەمان (یەنار) بۆ هەمیشە لە دڵماندا بە زیندوویی دەمێنێتەوە. ئەو دەستە تیرۆریستە ناپاکەی کە ئەوی کردە ئامانج، تەنها کەسایەتی ئەوی نەکردە ئامانج، بەڵکو ئەو بەها و پرەنسیپ و دیدگا مرۆییەی کە هەڵیگرتبوو، وە نوێنەرایەتی دەکرد و هەوڵی بەئەنجام گەیاندنی دەدا، کردە ئامانج.

هەروەها دەمانەوێت دڵنیاتان بکەینەوە کە ئێمە بەردەوام دەبین لە بەدواداچوون بۆ ئاشکراکردنی تاوانباران و ئەو لایەنانەی لە پشتیانەوە وەستاون، و بە هەموو شێوەیەک هەوڵ دەدەین گوشار بخەینە سەر دەسەڵات و لایەنە بەرپرسەکان بۆ ئەوەی بە زووترین کات لێکۆڵینەوە لەم تاوانە تیرۆریستیە تەواو بکەن.

بەڵێ هاوڕێی یەناری ئازیزمان جێی هێشتین، بەڵام شوێنپەنجەیەکی بەجێهێشت کە هەرگیز ناسڕدرێتەوە. یادی ئەو لە دڵماندا و لە دڵی ملیۆنان ژن و مرۆڤدۆستی جیهاندا بە زیندوویی دەمێنێتەوە و دەبێتە ئیلهام بەخشمان، وە ئاڵای خەباتەکەی بەوپەڕی پێداگری و دڵسۆزییەوە بە بەرزی ڕادەگرین.

لەگەڵ ڕێز و خۆشەوستی بێ پایانمان

موئەیەد ئەحمەد

لەبری کۆمیتەی ناوەندی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق

 ٢١ / ٣ / ٢٠٢٦

اضف رد

لن يتم نشر البريد الإلكتروني . الحقول المطلوبة مشار لها بـ *

*

هذا الموقع يستخدم خدمة أكيسميت للتقليل من البريد المزعجة. اعرف المزيد عن كيفية التعامل مع بيانات التعليقات الخاصة بك processed.

x

‎قد يُعجبك أيضاً

بە بۆنەی گیان لەدەسدانی هاوڕێی ئازیز جەلیل شەهباز

زۆر بەداخەوە هاوڕێی ئازیزمان جەلیل عەبدال شەهباز، دوێنێ دوو شەممە (٤-٥-٢٠٢٦)، لە ڕێگەی گەڕانەوەی لە ...

بەیاننامەی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق

بە بۆنەی یەکی ئایاری ٢٠٢٦، ڕۆژی هاوپشتی نێونەتەوەیی چینی کرێکارەوە ئەمە یەکەمجار نییە کە ڕۆژی ...

ڕاپۆرتێک لەسەر گردبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە لەندەن، ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٦

بۆ ڕاگەیاندنی دەستبەجێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە تیرۆرکردنی (یەنار محەمەد) ژنە کۆمۆنیست و ڕابەری بزووتنەوەی ...

ببنە هاوبەشی کۆبوونەوەی نارەزایەتیمان ٢٤.٤.٢٠٢٦

   

بە توندی سەرکۆنەی تاوانی وەرنەگرتن و پێشکەش نەکردنی فریاگوزاری بۆ غەزال مەولان، دەکەین

ڕاگەیاندنی کۆمیتەی سلێمانی/ ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق بەپێی ڕاگەێندراوێکی (کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان)، دوانیوەڕۆی سێ ...