دەربارەی هەوڵی تیرۆرکردنی نووسەر سەلمان ڕوشدی

عەبدوڵا ساڵح

ڕۆژی هەینی (١٢)ی ئابی (٢٠٢٢)، (سەلمان ڕوشدی)، نووسەری ڕۆمانی (ئایەتە شەیتانییەکان)، لە لایەن گەنجێکەوە بە ناوی (هادی مەتەر)، لەدایکبویی ویلایەتی کالیفۆرنیا لە دایک و باوکێک کە لە لوبنانەوە کۆچیان کردوە بۆ ئەمریکا هەوڵی تیرۆرکردنی درا.

هەرچەندە تاکو ئێستا هۆکارەکانی ئەم تاوانە ڕوون نەبووەتەوە، بەڵام سەرەداوەکانی ئەو تاوانە بە شێوەیەکی سەرەکی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو فەتوایەی کە لە (١٤-٢-١٩٨٩) لە لایەن خومەینی، گەورە تیرۆریستەوە دەرکرابوو.

ئەم کردەوە تیرۆریستییە لە لایەن چین و توێژێکی یەکجار فراوانی کۆمەڵگای جیهانی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و پارت و بەشێکی زۆر لە دەوڵەتانی جیهان بە تووندی ئیدانە و سەرکۆنەکرا، چونکە ئەم کردەوە تیرۆرستییە بە شێوەیەکی سەرەکی پرسی ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی بیروڕای کردبووە ئامانج.

ئەم تاوانە ئەڵقەیەکی دیکەی خستە سەر ئەو زنجیرە تاوانە تیرۆریستییانە کە ڕۆژانە لە ناوچە جیاجیاکانی جیهان ڕوودەدەن، بە تایبەتی ئەو تاوانانەی دژی ئەو کەسانە ئەنجام دەدرێن کە بوێرانە پێداگری دەکەن لەسەر دەستەبەرکردنی ئازادیەکان بەگشتی و ئازادی بیروڕا بەتایبەتی.

چڕبوونەوەی ململانێی نێوان وڵاتانی سەرمایەداری ئیمپریالیستی جیهانی و هاوپەیمانەکانیان لە وڵاتانی ناوچەکە بۆ دابەشکردن و داسەپاندنی هەژمونی جیۆپۆلیتیک و بەرژەوەندییە ئابوورییەکانیان و لەم چوارچێوەیەدا، شەڕکردن بە وەکالەت، هەڵایساندنی ئاگری دەمارگیری کۆنەپەرستی ئایینی، نەتەوەیی، تائیفی و ڕەگەزی، و بەهێزکردنی تیرۆریستانی وەک داعش و هاوشێوەکانی تری، کەشێکی دروست کردوە کە هانی تیرۆر بدات لە هەموو شوێنێک و تیرۆریزمی کردۆتە دیاردەیەکی جیهانی سنوور بەزێن و بەو هۆیەوە هەموو جیهان بووەتە مەیدانێک بۆ کردەوە تیرۆریستییەکان، جا چ کردەوە فەرمییەکان ئەوانەی لە لایەن وڵاتانی ئیمپریالیستی و هاوپەیمانانیان لە وڵاتانی ناوچەکە، یان نافەرمی لە لایەن گروپە تیرۆریستییەکان، یان تەنانەت کردارە تاکەکەسیەکان ئەوانەی زاراوەی ( گورگە تاکەکان) یان بۆ بەکاردەهێنرێ.

ئەم تیرۆرە بێ گومان دەبێتە بیانویەک بۆ گروپە دەستەڕاستییەکان، بەتایبەت لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا  بۆ ئەنجامدانی سیاسەتی ڕەگەزپەرستانەیان لە دژی کۆچ کردوان و پەنابەران.

ئیدانەکردنی توندی ئەم پەلامارە دڕندانەیە و خەبات بۆ بنبڕکردنی ئەرکی هەموو ئازادیخوازانە لە سەر ئاستی جیهان.

١٤ – ٨ – ٢٠٢٢

اضف رد

لن يتم نشر البريد الإلكتروني . الحقول المطلوبة مشار لها بـ *

*

هذا الموقع يستخدم خدمة أكيسميت للتقليل من البريد المزعجة. اعرف المزيد عن كيفية التعامل مع بيانات التعليقات الخاصة بك processed.

x

‎قد يُعجبك أيضاً

لێکەوتەکانی جەنگی ئەمریکا-ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، هاوپەیمانی سەربازیی سعودی-تورکی-پاکستانی وەک نموونەیەک!

عەبدوڵڵا ساڵح ووتراوە: "جەنگ سیاسەتە کاتێک وشەکان شکست دێنن، ئابووریـیە کاتێک بەرژەوەندیـیەکان بەریەک دەکەون، و ...

کوشتنی ژنان، لوتکەی شاخە بەفرینەکەی توندوتیژیی خێزانییە، کە لە پشت هەواڵەکانەوە شاردراوەتەوە

شیرین عەبدوڵڵا دیاردەی توندوتیژی دژ بە ژنان و کوشتنیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان، وەک ...

کۆمۆنیزم دەبێ ئاڵتەرناتیڤێکی سیاسی سۆشیالیستی و پڕۆلیتاری بە عەمەلی بخاتە بەردەم کۆمەڵگە

نادر عەبدولحەمید هەرێم لە پڕۆسەیەکی مێژوویی جیهانیدا لە سەرەتای نەوەتەکانی سەدەی بیستەوە (١٩٩١) کۆمەڵگەی کوردستان ...

ڕۆژنامەی ڕەوت ژمارە ٤٢

ژمارە (42)ی ڕۆژنامەی (ڕەوت)، ئەیلول/ سێپتێمبەری (2026)، بڵاوکرایەوە ڕۆژنامەی (ڕەوت) بە چاپی وەرەق لە هەرێمی ...

بەیاننامەی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق، لە یادی هەشت ساڵەی دامەزراندنیدا

یادی هەشت ساڵەی دامەزراندنی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق دەکەینەوە، و هەر ساتە هەست بە ...