نەوزاد بابان لە وەڵامی چاوپێکەوتنی کەناڵێکی ئاسمانی (NRT)دا:

  • ڕێگەی ڕزگاری لەم بارودۆخەی ئێستا پشت بەستنە بە ئیرادە جەماوەری کرێکار و زەحمەتکێش و لاوان و گەنجانی ئەم هەرێمە. نابێ ئاسۆ و ئامانجمان ببەستینەوە بەوەی کە وڵاتانی کۆنەپەرستی ناوچەکە و وڵاتە زلهێزەکان ڕزگارکەر و فریادڕەسمانن!

ڕونکردنەوەی ڕۆژنامەی ڕەوت: بەدوای بانگەوازی سەرۆکی (نەوەی نوێ) بۆ خۆپێشاندانێک لە (٦-٨-٢٠٢٢)دا، هێزە سەرکوتگەرەکانی دەسەڵات، ڕۆژێک بەر لە خۆپێشاندان و ڕۆژی خۆپێشاندانەکەش، هەڵسان بە ڕەشبگیرییەکی بەرفراوان و سەدان کەسیان گرت لەوانە چەند ئەندام پەرلەمانێکی ئەو حزبە.

لە دژی ئەم ڕەشبگیری و سەرکوتی ئازادی سیاسییە (ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی) ڕاگەیاندێکی بڵاوکردەوە و ئیدانەی ئەم دەستدرێژیانەی کرد، وە هاوڕێ نەوزاد بابانیش لە کەناڵی ئاسمانی (ئێن.ئاڕ.تی) میوانی بەرنامەی (ناڤینی ڕۆژ) بوو لەسەر ئەم پرسە، کە لە لایەن بەڕێز خاتوو (چیا)وە پێشکەش کرا.

‏Nrt: میوانی بەرنامە نەوزاد بابان، ئەندامی (ڕێکخراویی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق) ئەم کاتەتان باش، دەمەوێت سەرەتا سەرنج و تێبینی ئێوە ببیستم لەسەر بارودۆخی ئێستا کە لە هەرێمی کوردستان دروست بووە لەبارەی خۆپیشاندانەکانەوە، وە لەم نێوەدا هاوڵاتی دەگیرێ سەرنجی ئێوە چییە؟

نەوزادبابان: زۆر سوپاس، دیارە ئەوەی ئێمە دەیبینن زیاترلە سی (٣٠) ساڵە دەسەڵاتداران بەسەرکوت و گرتن و کوشتن جوابی خواست و داواکاریە کرێکاری و جەماوەریەکانیان داوەتەوە، وە هەمیشە چاوەڕوانکراوە کەدەست بۆکارێکی وابەرن. سەرەتا ئەمەوێت ئاماژە بەوە بدەم ئێمە وەک (ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی) و هەروەها خۆشم ئیدانەی ئەو ڕەشبیگیرەمان کردوە سەرەڕای هەر تێبینی و سرنجمان لەسەر ئەم خۆپیشاندانەی دوایی کە نەوەی نوێ بانگەشەی بۆکرد.

ئەم هەڵسوکەوتەی دەسەڵات ئەوەمان پێ دەڵێت شتێک نەماوە بەناو یاسا و دەستور، پێش هەموو کەسێک خۆیان پێشێلکاری یاسا و دەستورێکن کە خۆیان دایان ڕشتووە، بەبێ بڕیاری دادوەر خەڵک دەفڕێنن، ئەمە یەکەم جاریان نیە هەمیشە لەبەرامبەر خواستە جەماوەری و کرێکاریەکان دەستیان بۆ سەرکوت و گرتن و داپڵۆسین بردوە. بزووتنەوەی (١٧ شوباتی ٢٠١١) و خۆپیشاندانەکانی شار و شارۆچکەکانی ساڵانی ڕابردوی ئەم هەرێمە، ڕووی ڕاستی ئەم دەسەڵاتە دەردەخەن.

ئەم بارۆدۆخەی ئێستا ئەوەمان پێ دەڵێ کەسەرانی دەسەڵاتی سەرمایە ئێستا ئەوان لە دوڵێکن، وە خەڵکی کرێکار و زەحمەتکێش و لاوان و ژن و خەڵکی ئازادی خواز و یەکسانیخوازیش لە دۆڵێکی ترن، ئیتر هەروەک هەموو دەسەڵاتە دیکتاتۆر و شمولییەکان دەست بۆ ئیستبداد و ترس و تۆقاندن دەبن بۆمانەوەیان لە دەسەڵات، ئیتر لێرە بەدواوە هیچ فرسەتێک ناهێڵنەوە بۆ خەباتی مەدەنی وە بە ناچاری خەڵکی ناڕازی دەبێت بیر لە شێوازێکی تری ناڕازایەتی بکاتەوە.

پرسیارەکە ئەمەیە باشە ئەبێ ئێمە چی بکەین دانیشین هیچ نەڵێن لە کاتێکدا زیاتر لە دە ساڵە دامەزراندن نییە و وەستاوە، ماڵ نیە دوسێ بێکاری ئامادەبەکاری نەبێت کە لەسەدا هەشتایان خاوەن بڕوانامەن وە لەگەڵ ئەوەشدا بەدەیان موچە خوراوە بێجگە نیوموچە و ڕوبعە موچە لەگەڵ ئەوەشدا زۆر بەخێرایی سیستەمی نیولیبرالیزمیان سەپاند بەسەرکۆمەڵگادا، زوربەی خزمەت گوزاریەکانی کەرتی گشتی دران بەکەرتی تایبەت و هەمووی بوو بە پارە، لەگەڵ ئەوەشدا ئاو، کارەبا، سوتەمەنی، دەرمان، وەکو پێویست دابین ناکرێت، ئیتر دەبێ ئێمە چاوەڕوانی چی بین چاوەڕوان بین کەمینەیەکی خێڵەکی سەرمایەداری فەرهودی بە بەردەوامی داهات و سەرمایەی ئەم وڵاتە بخۆن؟ وە لە سەدا هەشتای خەڵکیش لە خەمی ناندابێت ئیتر ئەمە مایەی قبوڵ کردن نیە، ئیمڕۆ توانیتان شەش سەد کەس بگرن ئەی چی لەو لەشکرە گەورە دەکەن کە ناڕزین؟

‏Nrt: باشە دەستگیرکردنی خۆپیشان دەران شکۆی هەرێم و پرۆسەی دیموکراسی ناخاتە ژێرپرسیارەوە؟

نەوزاد بابان: چ شکۆیەک؟ بۆ لە کوردستان شتێک ماوە بەناوی شکۆوە؟ وا نۆ (٩) ئەندام پەڕلەمان کە بەقەولی خۆیان پارێزبەندی (حەسانە)یان هەیە، لە لایەن هێزەمنیەکانیانەوە دەگیرێن و سوکایەتیان پێ دەکرێت. نەک هەر ئەوە بەڵکو پەڕلەمانتاری (نەوەی نوێ) کاک (ڕێبوار ئەوڕەحمان) کە خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کاندید کردوە ئەویش دەگرن! ئیتر پێم ناڵێت شکۆی چی؟ هەڵبژاردن و پەڕلەمانی چی؟ تۆ سەیرکە لە کوردستاندا حەوت هەڵبژاردن کراوە، لەگەڵ دروستکردنی هەرکابینەیەکی نوێدا ژیان و گوزەرانمان خەراپتر بووە.

بۆیە هیچ هەڵبژاردەیەک لە بەردەم خەڵکی کرێکار و زەحمەت کێشی کوردستان نەماوەتەوە بێجگە لەوەی کە دەبێت بیر لە ئاڵوگۆڕی ڕیشەیی بکاتەوە دەبێت ئەمانە بڕۆن لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت ئەزموون لە کار و خەباتی داهاتومان وەرگرین. بۆچی ئێمە لەسەدا هەشتای خەڵکی ناڕازی دەرەقەتی ئەم کەمینە ئۆلیگارشیە مافیا فەرهودییە نایەین؟ دیارە ئەوان دەستیان گرتوە بەسەر قوتوداهاتی ئەم وڵاتە بۆ ئەم مەبەستە دەیان هێزی بەڵتەجی و ڕێکخراوی تۆکمەی ئەمنی دروستکردووە بۆ پارستنی خۆی، ئەرکی ئێمە لە بەرامبەر ئەمەدا چییە کە هەنگاوی بۆبنێن؟ یەکەم شت، ئەوەی کە زەروورە هەر ئێستا دەستی بۆبەرین ڕێکخرابونە لە ناوەندەکانی کار و ژیاندا، دووەم گۆڕینی شێوازی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکانمانە، نمونەیەکی زیندوو کە لە بەردەستماندایە ئەوەیە کە خەڵکی ناڕازی و ڕێکخراو لە شوراکاندا لە گەڕەکانی شاردا بەرەو سەنتەری شارەکان لە ڕاپەڕینێکی جەماوەریدا کۆتایان بە دەسەڵاتی ڤایشیستی بەعس هێنا، بۆیە ئێستا کاتی ئەوە هاتوە بەهەمان شێوە و بەهەمان مێتود شورا و کۆمیتە شۆڕشگێڕەکانی خۆمان دروست بکەین، هەتا ئەگەر هەلومەرج لەباریش نەبێ بۆ ئاڵو گۆڕی ڕیشەیی، بەڵام دەکرێ لە ڕێگەی شۆراکانەوە ببین بەڕەقیب بەسەر ئەم دەسەڵاتە سەرمایەداریەوە، ئەمە بۆخۆی زامنی ڕزگاربونمانە.

‏Nrt: با بێنەوەسەر باسەکەی خۆمان، دەسگیر کردنی هاوڵاتیان لەم خۆپیشاندانە و خۆپیشاندانەکانی تر هەروەک دەستەی مافی مرۆڤ ئیشارەتی پێداوە کە خەڵکی بەبێ بڕیاری دادگا بەجلی مەدنیەوە دەفڕێنن.

نەوزاد بابان: هەروەکو خۆت ئیشارەتت پێدا ئەمە ئیشی یەکەم دواجاریان نیە من نمونەیەک لەسەرخۆم دێنمەوە کاتێک لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی تردا نوێنەری خۆپیشاندانێکمان دەکرد، لە ماڵی خوشکێکم بووم کە (ئاسایش) بەهێزێکی زۆرەوە چواردەوریان داین، پێم وتن کوا بڕیاری دادوەر؟ زۆر بەشێوازێکی ناشرین وەڵامی دامەوە و سوکایەتی زۆریشیان بەدادوەر کرد. بۆیە سەدان جار لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکان نوێنەران و خەڵکی ناڕازی ڕفێندراون بەبێ قەراری دادگا، دواتر ڕووبەڕووی دادوەرکراون بۆ ئازاد بونیان. تۆ سەیری ئەم گاڵتەجاڕی و مەهزەلەیە بکە خۆی دەتفڕێنێت دوایی دەتدات بەدادگا! 

‏Nrt: کاک نەوزاد وڵاتانی زلهێز بەتایبەتی ئەمریکا ئاگایان لەم بارودۆخەی کوردستانە، کونسڵخانەکان و نوێنەرەکانیان سەرکۆنەی ئەو پێشێل کاریانە دەکەن، وە دەسەڵاتدارانی هەرمیشیان ئاگادارکردۆتەوە لەو پێشێل کاریانە، ئایە هەر سەرکۆنەکردن لە دورەوە پێویستە بۆ ئەم بارودۆخە و پێشێل کاریانە؟

نەوزاد بابان: هەرجۆرە ئیدانەکردنێک مایەی دەست خۆشیە، بەڵام ئەو دەوڵەتە زلهێزانە دەزانن کە ئەمانە سی (٣٠) ساڵە پێشێل کاری دەکەن، خۆپیشاندەر دەکوژن، ڕۆژنامەنوس دەکوژن، موچە دەدزن، کارەبا نییە، ئاو نییە، تاعینات نییە، هەموو خزمەت گوزاریەکان کراون بەپارە، کەچی هەر پاڵپشت و پەنایی ئەم دەسەڵاتەن.

سیستەمی نیولیبڕالیزم دیاری و بەخشیشی ئەوان بوو بۆ ئێمە، کە ئەم دەسەڵاتەش دەست بەجێ پیادەی کرد، کە ئیتر ئەمە بەسە بۆئەوەی لە ڕێگەی ئەم سیستەمەوە وڵاتێک غەرقی نەبوونی و نەهامەتی بکەن، بۆیە تەنها ڕێگەی دروست و ڕزگاری یەکجاری دەبێ پشت بەئیرادە جەماوەری خەڵکی کرێکار و زەحمەتکێش و لاوان و گەنجانی ئەم هەرێمە ببەستین بۆ کۆتای هاتن بەم بارودۆخەی کە ئێستا تێی کەوتوین نابێ ئاسۆ و ئامانجمان ببەستینەوە بەوەی کە وڵاتانی کۆنەپەرستی ناوچەکە و وڵاتە زلهێزەکان، ڕزگارکەر و فریادڕەسمانن!

اضف رد

لن يتم نشر البريد الإلكتروني . الحقول المطلوبة مشار لها بـ *

*

هذا الموقع يستخدم خدمة أكيسميت للتقليل من البريد المزعجة. اعرف المزيد عن كيفية التعامل مع بيانات التعليقات الخاصة بك processed.

x

‎قد يُعجبك أيضاً

بە بۆنەی گیان لەدەسدانی هاوڕێی ئازیز جەلیل شەهباز

زۆر بەداخەوە هاوڕێی ئازیزمان جەلیل عەبدال شەهباز، دوێنێ دوو شەممە (٤-٥-٢٠٢٦)، لە ڕێگەی گەڕانەوەی لە ...

بەیاننامەی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق

بە بۆنەی یەکی ئایاری ٢٠٢٦، ڕۆژی هاوپشتی نێونەتەوەیی چینی کرێکارەوە ئەمە یەکەمجار نییە کە ڕۆژی ...

ڕاپۆرتێک لەسەر گردبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە لەندەن، ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٦

بۆ ڕاگەیاندنی دەستبەجێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە تیرۆرکردنی (یەنار محەمەد) ژنە کۆمۆنیست و ڕابەری بزووتنەوەی ...

ببنە هاوبەشی کۆبوونەوەی نارەزایەتیمان ٢٤.٤.٢٠٢٦

   

بە توندی سەرکۆنەی تاوانی وەرنەگرتن و پێشکەش نەکردنی فریاگوزاری بۆ غەزال مەولان، دەکەین

ڕاگەیاندنی کۆمیتەی سلێمانی/ ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق بەپێی ڕاگەێندراوێکی (کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان)، دوانیوەڕۆی سێ ...