ڕۆژنامەی ڕەوت ژمارە ٣٨

زۆر بەخۆشحاڵیەوە بڵاوبونەوەی ژمارەیەکی تر (ژمارە ٣٨) لە ڕۆژنامەی (ڕەوت)تان پێڕادەگەیەنین

لینکی ڕۆژنامەی ڕەوت:

ڕەوت ژمارە ٣٨ PDF

هاوپێچی ئەم ژمارەیە، دوو دۆکیومەنتی پایەیی ڕێکخراوەی بەدیلی کۆمۆنستی یە لەعێراقدا تێدایە؛ بەیاننامەی دامەزراندن و پێڕەوی نێوخۆیی ڕێکخراو، وەک هاوپێچێکی سەربەخۆ بڵاوکراوەتەوە.
لینکی هاوپێچەکە
ئەم ژمارەیەش، دیدگای ڕزگاری لە کۆمەڵی سەرمایەداری و لە پرۆسەی خەبات و تێکۆشاندا ڕەنگی داوەتەوە.
§ سلێمانی/ کۆنگرەی (هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی دیموکراتی): ڕۆڵی مێژوویی حزبە سۆسیال دیموکراتەکانی ئەوروپا لە پێشگرتن بە شۆڕشی سۆشیالیستی لە ئەوروپا، دەوری (هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی دیموکراتی) تازە دامەزراو لە بەرگرتن بەشۆڕشی سۆسیالیستی کۆمەڵایەتی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و بەهاری عەرەبی و لە کوردستانیش، (یەکێتی نیشتمانی کوردستان) چ جێگەوڕێگەیەکی هەیە؟
§ پەسەندکردنی “پاکێجی ئەحکامە شەرعییەکان”ی جەعفەری لەپەرلەمانی عێراقدا، هێرشی بەکۆیلەکردنی ژنان و منداڵانی عێراقە.
§ دیاریکردنی لانی کەمی کرێی سەعاتکار بە ١٥ هەزار بۆ کرێکاران، نائینسانی بوونی وەزارەتی کار دەردەخات، ڕەخنەی سێ لە هاوڕێیانی هەڵسوڕاوی بواری کرێکاری لەو بارەوە بخوێننەوە.
§ چی پێویستە بۆ ئەوەی تاوانبارانی ڕاستەقینەی پشت تیرۆری ڕۆژنامەنوسان، سزا بدرێن؟ تیرۆری ڕۆژنامەنوسێک لە سلۆڤاکیا قەیرانێکی سیاسی دروست دەکات.
§ ئایا کێشەی فەلەستین بە دامەزراندنی دوو دەوڵەت چارەسەر دەبێت؟
§ چینی کرێکاری ئەمەریکا و دوورکەوتنەوەی لە حزبی دیموکرات.
§ بیروباوەڕی پەڕگیری و ئێکسترمیستی بناغەکانی کامانەن و کاریگەرییەکانی چین؟
§ پەروەرەدەکردن گرنگە؟ یان هەر بەخێوکردن. جیاوازی بەخێوکردن و پەروەردە چییە؟
§ ئاشتی واقعی چۆن دەستەبەر دەکرێت؟ پرۆسەی گەشەی سەرمایە لە کوردستان و دەسەڵاتی سیاسی.
§ هاوپێچی ئەم ژمارەیە، دوو دۆکیومەنتی پایەیی ڕێکخراوەی بەدیلی کۆمۆنستی یە لەعێراقدا تێدایە؛ بەیاننامەی دامەزراندن و پێڕەوی نێوخۆیی ڕێکخراو، وەک هاوپێچێکی سەربەخۆ بڵاوکراوەتەوە.
§ وەک هەمیشە بانیژەی کلتوور و ئەدەب، بە دەقی شیعری داهێنەرانە، ناساندنی بەهلوولەکانی شەکسپیر، خوێندنەوەی شیکاریانەی بۆ میتۆدی ئیشەکانی ڕزگار حەمەڕەشید و هۆنراوەکانی ڕامیار مەحمود لەگەڵ گەلێک گوڵ و بۆنی خۆشی تر لە باخچەی ئیستاتیکا و هونەر.

اضف رد

لن يتم نشر البريد الإلكتروني . الحقول المطلوبة مشار لها بـ *

*

هذا الموقع يستخدم خدمة أكيسميت للتقليل من البريد المزعجة. اعرف المزيد عن كيفية التعامل مع بيانات التعليقات الخاصة بك processed.

x

‎قد يُعجبك أيضاً

لێکەوتەکانی جەنگی ئەمریکا-ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، هاوپەیمانی سەربازیی سعودی-تورکی-پاکستانی وەک نموونەیەک!

عەبدوڵڵا ساڵح ووتراوە: "جەنگ سیاسەتە کاتێک وشەکان شکست دێنن، ئابووریـیە کاتێک بەرژەوەندیـیەکان بەریەک دەکەون، و ...

کوشتنی ژنان، لوتکەی شاخە بەفرینەکەی توندوتیژیی خێزانییە، کە لە پشت هەواڵەکانەوە شاردراوەتەوە

شیرین عەبدوڵڵا دیاردەی توندوتیژی دژ بە ژنان و کوشتنیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان، وەک ...

کۆمۆنیزم دەبێ ئاڵتەرناتیڤێکی سیاسی سۆشیالیستی و پڕۆلیتاری بە عەمەلی بخاتە بەردەم کۆمەڵگە

نادر عەبدولحەمید هەرێم لە پڕۆسەیەکی مێژوویی جیهانیدا لە سەرەتای نەوەتەکانی سەدەی بیستەوە (١٩٩١) کۆمەڵگەی کوردستان ...

ڕۆژنامەی ڕەوت ژمارە ٤٢

ژمارە (42)ی ڕۆژنامەی (ڕەوت)، ئەیلول/ سێپتێمبەری (2026)، بڵاوکرایەوە ڕۆژنامەی (ڕەوت) بە چاپی وەرەق لە هەرێمی ...

بەیاننامەی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق، لە یادی هەشت ساڵەی دامەزراندنیدا

یادی هەشت ساڵەی دامەزراندنی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق دەکەینەوە، و هەر ساتە هەست بە ...