عومەر خەتات شەڕ لەگەڵ سێبەردا

شەڕ لەگەڵ ســـێبەر!

کارل یۆنگ، ئایدیایەکی هەیە بە ناوی ســێبەر- The Shadow. یۆنگ لە شیکارییە دەروونییە قووڵەکەیدا “سێبەر” وەك بەشە تاریك و سەرکوتکراوەکەی خود دەبینێت، ئەو بەشەی ئێمە لەگەڵی شەڕ دەکەین و دەترسین دانی پێدا بنێین. شەڕ لەگەڵ سێبەر شەڕی خۆتە لەگەڵ خۆت، لەگەڵ ئەو شــتەی کە ناتەوێت لە خۆتـــا بیبیــنیت.

[ئەوەی ڕووبەڕووی ســێبەرەکەی نەبێـــتەوە، هەمیشە دەبێـــتە کۆیلەی. یۆنگ- The Shadow].

ئەم شیکارە دەروونیــیەی یۆنگ بۆ مرۆڤ دەکرێت بیبڕین بە قەدی باڵای ئەو چەپ و کۆمۆنیســتانەی کە هەمیشە لە کێشمەکێشدان لەگەڵ خۆیان. کۆمۆنیستەکان بە گشــتی و لە ناویاندا کۆمۆنیستە کرێکارییەکان بە تایــبەتی نایانەوێت بێهێزی و دژابەرییەکانی خۆیان ببیــنن، بۆیە وەك دوژمنێکی دەرەکی مامەڵەی دەکەن و دەکەونە شەڕ لەگەڵی.

لە کەمپیــنی هەڵبژاردە پەرلەمانییەکەی ئێســتا ئەم وێــنەی بە ڕوونی دەردەکەوێت. کۆمۆنیســتە کرێکارییەکان بڕیاریان داوە بچنە پەرلەمان و بۆ ئەمەش لە جیـــاتی کەمپینی پەرلەمان و بانگەواز بۆ کۆکردنەوەی هێز، یەکەم کار پەلاماردانی ســێبەرەکەی خۆیان بوو کە خۆیـــان ناویان ناوە “چەپی تەقلیدی”، گوایا ئەم چەپە مامەڵەی ئیدیۆلۆژیك دەکات، دەیەوێت پاکی و بێگەردی تیۆری خۆی بپارێزێت و هیچکارە بێت!. بەڵام ڕێك هەر ئەم وێــنەیە کە ئەوان گوایە لە چەپی تەقلیدی دەگرن، وێــــنەی پڕاوپڕی ســێبەرەکی خۆیــــانە کە نایانەوێت بیبیــنن و دانی پێــدا بنێــن، بۆیە لە ڕێی چەمکی “چەپی تەقلیدی”ـەوە دەیلکێـــنن بە دوژمنێکی دەرەکیــدا.

ئەم چەپە نەریتییە ئەمڕۆ زیاتر لە ململانێی ناوخۆییدا تێوەگلاوە نەك لە ململانێ لەگەڵ نەیارانی چینایەتی یان سیاسی خۆیدا. خۆی وەك پاکترین درێژکراوەی مارکسیزم دەبینێت و لایوایە تەنیـــا خۆی نوێنەری وشیاری چینایەتی و کۆمۆنیزم دەکات. بەڵام لە واقیعدا دیلی وێنەیەکی زهنــیە کە لەسەر خۆی ومێژووەکەی خۆی دروستی کردووە. ئەم وێنەیە وا دەکات هەمیشە گومان لە هەر بزووتنەوەیەکی چەپی دیکە بکات کە سەرهەڵدەدات. بەم شێوەیە لەگەڵ سێبەری خۆیدا دەچێتە ناو شەڕێکی هەمیشەییەوە، شەڕێك کە نە مەعریفەی نوێ بەرهەم دەهێنێت و نە کردەی کۆمەڵایەتی، بەڵکو هەمان ئەو گوتارە کۆنانە بەرهەم دەهێنێتەوە کە لە شەقام و هۆشیاری گشتیدا دەنگدانەوەیان لەدەستداوە.

ئەم چەپە ڕەخــنە لە خۆی ناگرێت، چونکە خۆی وەك مەرجەعی کۆتایی حەقیقەتی شۆڕشگێڕانە دەبینێت. هەڵە ناکات؛ بەڵکو لایوایە ئەوانی تر لایانداوە. ناچێتەوە بە ئەزموونەکانی خۆیــدا، بۆیە دەیبینیت گیر دەکات بە کۆمەڵێك چەمك و شیعاری نیو سەدە لەمەوبەرەوە، لە کاتێکدا جیهان گۆڕاوە، کۆمەڵگا گۆڕاوە و فۆرمی چینەکانیش گۆڕاون. چەپێکە لە مێژوودا دەژی نەك لە ئێستادا؛ چەپێکە لە چاویلکەی دەق و چەمکەوە واقیع دەخوێنێتەوە نەك واقیع بۆ بەرهەمهێنانی چەمك و دەق. لێرەوە جۆرێك لە ڕۆحیەتی ئێلیتەیی بەرهەم دەهێــــنێت. وەك مامۆستا وەعز بۆ کۆمەڵگە دەدات چینەکەی خۆی وەك هاوبەش لە کرداردا نابینێت. گوێ ناگرێت، بەڵکو هەمیشە قسە دەدات.

چەپێك کە ڕەخنە لە هەموو ســێبەرەکان بگرێت، سێبەرەکەی خۆی نەبێت و نەتوانێت خۆی نوێ بکاتەوە، ئەوا پەیوەندی لەگەڵ مێژوو لە دەست دەدات. مێژوو چاوەڕێی کەس ناکات. ئەوانەی پێداگری لەسەر مانەوە دەکەن وەك سێبەری ڕابردوو، هەمیشە لە شەڕێکی ئەبەدیدا دەمێننەوە لەگەڵ ئەم سێبەرەی کە هەمیشە بە شوێنیانەوەیە، لەکاتێکدا واقیعی زیندوو ئەمـــان تێدەپەڕێنێت.

٩ی نۆڤێمبەری ٢٠٢٥

اضف رد

لن يتم نشر البريد الإلكتروني . الحقول المطلوبة مشار لها بـ *

*

هذا الموقع يستخدم خدمة أكيسميت للتقليل من البريد المزعجة. اعرف المزيد عن كيفية التعامل مع بيانات التعليقات الخاصة بك processed.

x

‎قد يُعجبك أيضاً

بە بۆنەی گیان لەدەسدانی هاوڕێی ئازیز جەلیل شەهباز

زۆر بەداخەوە هاوڕێی ئازیزمان جەلیل عەبدال شەهباز، دوێنێ دوو شەممە (٤-٥-٢٠٢٦)، لە ڕێگەی گەڕانەوەی لە ...

بەیاننامەی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق

بە بۆنەی یەکی ئایاری ٢٠٢٦، ڕۆژی هاوپشتی نێونەتەوەیی چینی کرێکارەوە ئەمە یەکەمجار نییە کە ڕۆژی ...

ڕاپۆرتێک لەسەر گردبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە لەندەن، ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٦

بۆ ڕاگەیاندنی دەستبەجێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە تیرۆرکردنی (یەنار محەمەد) ژنە کۆمۆنیست و ڕابەری بزووتنەوەی ...

ببنە هاوبەشی کۆبوونەوەی نارەزایەتیمان ٢٤.٤.٢٠٢٦

   

بە توندی سەرکۆنەی تاوانی وەرنەگرتن و پێشکەش نەکردنی فریاگوزاری بۆ غەزال مەولان، دەکەین

ڕاگەیاندنی کۆمیتەی سلێمانی/ ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق بەپێی ڕاگەێندراوێکی (کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان)، دوانیوەڕۆی سێ ...