تاوانی کوشتار و ئاوارەکردنی خەڵکی گەڕەگەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیەی حەڵەب بەتوندی سەرکۆنە دەکەین

ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق

هێزە میلیشیا شۆفێنیست و سەلەفیـیەکانی سەر بە سوپای ڕژێمی تیرۆریستی (ئەحمەد شرع) و بە پشتیوانی هێزە ئیمپریالیست و  ناوچەییەکان، پاش ئەوەی لە (٦-١-٢٠٢٦)دا گەمارۆی هەردوو گەڕەکی (ئەشرەفیە) و (شێخ مەقسود)یان دا لە شاری حەلەب، هاوکاتی تۆپاببارانی شوێنە مەدەنییەکان هێرشێکی خوێناویشیان کردە سەر خەڵکی ئەو دوو گەڕەکە، بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنیان و دوورخستنەوەی “هێزەکانی سوریای دیمکرات”، کە پاراستنی ئاسایشی ئەم دوو گەرەکەیان لە ژێر دەستدا بوو، و بەزۆری کوردنشینن و بەشێکیشیان ئەو خانەوادانەن کە لە عەفرینەوە پێشتر لە ئەنجامی هێرشی باندە تیرۆریستە ئیسلامیـیەکان و لەشکرکێشی و داگیرکاری تورکیا بۆ عەفرین ئاوارە بوون و لە حەڵەب جێگیر بوون.

بەهۆی ئەم شەڕ و تۆپباران و لەشکرکێشی و ڕەشەکوژیـیەوە، دەیان هەزار کەس ئاوارە بوون و ژمارەیەکی زۆر کوژراو و برینداریش هەیە، ئەمە جگە لە بڕینی کارەبا و ئازووقە و ئاو لەو دوو گەڕەکە.

ئەم کۆمەڵکوژیـیە کە هێزە  تیڕۆریستە ئیسلامی و قەومیـیەکانی  دەسەڵاتداری ئیستای سوریا دەستیان بۆبردووە لە پشتیوانی تەواوی ئەمریکا و ئیسرائیل و تورکیا بەهرەمەندە.  وە ئەم تاوانە لەو چوارچێوە سیاسیـیەدا ڕوودەدات کە پیادەکردنی ستڕاتیژی ئیمپریالیستانەی ئەمریکی و ئەوروپیـیە بە هاوکاری تورکیا و ئیسڕائیل و بەکارهێنانی دەسەڵاتی نوێی سوریا (حکومەتی ئەحمەد شەرع)، لە کێشمەکێش و پێشبڕکێی قوتبە ئیمپریالیستییەکانی جیهان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، کە ڕووخاندنی ڕژێمی (بەشار ئەسەد) خاڵێکی وەرچەخان و دەستپێکێکی تازەی بوو، بۆ دابینکردنی بەرژەوەندییە درێژماوەکانی ئەو دەوڵەتانە.

دەسەڵاتی خوێناوی و تێرۆریستی هیزەکانی حکومەتی ئەحمەد شەرع کە ‌هێزی سەرکوتگەری جەماوەری کرێکار و زەحمەتکیش و گەنجان و ژنانی ئازادیخوازی سوریان ئەم تاوانکاریەیان ئەنجامداوە، و بە دەمارگیری ئاینی و نەتەوەیی و ئایدیای یەکپارچەیی خاکی سوریا پاساوی دەدەن. ئەمەش لە کاتێكدا لەدەرەوەی  ویست و ئیرادەی  جەماوەری ئازادیخوازی  سوریا و لە پەیوەند بەپیادەکردنی ستراتیژی ئیمپریایستانە و تاوانکارانەی  ئەمریکا و ئیسرائیل و تورکیاوە خۆیان سەپاندووە بە سەریاندا، و  ئەو هێز و ڕژێمە کۆنەپەرستە تیرۆریسییەن کە دەبێ وەلابنرین نەک ئاسایش و سەقامگیری  و خۆشگوزاەرانی وڵاتیان بدرێتە دەست و شەرعیەتیان پێ بدرێت.

وەڵامدانەوەی تاوانی کۆمەڵكۆژیی هێزەکانی سوپای سوریا، لە هەردوو گەڕەکی حەلەب، بە بڵاوکردنەوەی ژەهراوی دەمارگیری نەتەوەیی لەلایەن ناسیونالیستە کوردەکانەوە جگە لە زەربەدان لە ئامانجی ڕزگاریخوازانەی خودی کرێکاران و زەحمەتکێشانی کوردستانی سوریا، و زەربەدان لە هاوچارەنوسی و خەباتی هاوبەشی هەموو جەماوەری  زەحمەتکێشی  سوریا، شتیکی دیکەی لێ بەدەست نایەت.

ڕاکێشانی کێشە سیاسیـیەکان بۆ باری عەسکەری و ملهوڕی میلیشایی دەبێ بە خەباتی هاوبەشی جەماوەری سوریا بەری پێبگیرێت. ئەوە ئەرکی کۆمۆنیستەکان و کرێکارانی هوشیار بە بەرژەوەندی هاوبەشی چینایەتێیانە کە دەنگهەڵبڕن  بەڕووی میلیتاریزەکردنی بارودۆخۆی سوریا و لە هەوڵی  پەرپێدانی هێزی ساسی سەربەخۆی چینایەتی خۆیان بن لە نێو هەلومەرجی ئاڵۆز و  پڕ کێشەی سوریادا.

ئێمە لە کاتێکدا ئەو تاوانە سەرکۆنە دەکەین و هاوسۆزی خۆمان ڕادەگەێنین بۆ ئاوارەکان و خانەوادەی قوربانیان، ڕایدەگەێنین کە هەنگاوی یەکەم وەستانەوەی ئازادیخوازانە بەرامبەر بەم دەسەڵاتە شۆفێنست و خوێناویـیە، وە نەبوونە بە پارسەنگ لەناو ستڕاتیژی ئیمپریالیزمی ئەمریکی و هاوپەیمانەکانیدا، هاوکات لەگەڵ خۆ بەدوورگرتنە لە کەوتنە ناو دەمارگیری نەتەوەیی و شەڕی قەومی. ئەمەش لە گرەوی هاوخەباتی کرێکاران و زەحمەتکێشان، ژنان و لاوانی ئازادیخوازی سەراسەری سوریا و هاوپشتی نێونەتەوەیـیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

١٠-١-٢٠٢٦

اضف رد

لن يتم نشر البريد الإلكتروني . الحقول المطلوبة مشار لها بـ *

*

هذا الموقع يستخدم خدمة أكيسميت للتقليل من البريد المزعجة. اعرف المزيد عن كيفية التعامل مع بيانات التعليقات الخاصة بك processed.

x

‎قد يُعجبك أيضاً

 لە چیدا لێکناچن … مەغریب و کوردستان!

جەمال کۆشش دوای (٤٥) ڕۆژ لە کۆچی بەکۆمەڵی لاوانی مەغریب بۆ هەر دوو شاری ئیسپانیایی ...

ڕزگاربوونی کۆمەڵگە لە قەیران و چەقبەستوویی ڕەوشی ئێستا، لە ئاکامی کام رەوەند؟

موئەیەد ئەحمەد قەیرانی سیاسیی ئێستای ڕژێم، درێژەی قەیرانی سیاسیی زکماکی ڕژێمەکەیە! ئەوەی کە زاڵە بەسەر ...

لێکەوتەکانی جەنگی ئەمریکا-ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، هاوپەیمانی سەربازیی سعودی-تورکی-پاکستانی وەک نموونەیەک!

عەبدوڵڵا ساڵح ووتراوە: "جەنگ سیاسەتە کاتێک وشەکان شکست دێنن، ئابووریـیە کاتێک بەرژەوەندیـیەکان بەریەک دەکەون، و ...

کوشتنی ژنان، لوتکەی شاخە بەفرینەکەی توندوتیژیی خێزانییە، کە لە پشت هەواڵەکانەوە شاردراوەتەوە

شیرین عەبدوڵڵا دیاردەی توندوتیژی دژ بە ژنان و کوشتنیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان، وەک ...

کۆمۆنیزم دەبێ ئاڵتەرناتیڤێکی سیاسی سۆشیالیستی و پڕۆلیتاری بە عەمەلی بخاتە بەردەم کۆمەڵگە

نادر عەبدولحەمید هەرێم لە پڕۆسەیەکی مێژوویی جیهانیدا لە سەرەتای نەوەتەکانی سەدەی بیستەوە (١٩٩١) کۆمەڵگەی کوردستان ...